كۆبوونەوەی ساڵانەی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و ئاڵنگارییەكان-ی كارمەندانی ئێمە بەرێوەچوو

رۆژی 14ـی ئەیلول 2023 لەشاری هەولێر، كۆبوونەوەی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و ئاڵنگارییەكانی كاركردنی ستافی ئێمە بەرێوەچوو، مەبەست لە كۆبوونەوەكە، خستنەڕوو و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی كارمەندانە لە بەشە جیاوازییەكانی رێكخراو، لە پێناو كەمكردنەوەی فشاری كاركردن و روونكاری و ئاسانكاری لەكاتی كاردا.
لەمیانەی كۆبوونەوەكە، بەرپرسی بەشەكان ئەرك و بەرپرسیارێتی بەشەكانیان خستەڕوو، پاشان گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیرورا لەبارەی بەربەست و كێشە و ئاڵنگارییەكان خرایەڕوو.
لە كۆتاییدا كارمەندانی سەنتەر و ئۆفیسی سەرەكی بیرۆكە و پلان و ئامادەكاری بۆ هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی تاوتوێ كرا.